بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر ئێستا هێزی چەکداری ئێران دەستیکرد بە هەڵدانی مووشەک بەرەو ئیسڕائیل.
لە چەند خولەکی سەرەتاییدا چەندین مووشەکی باڵستیکی ئێران گەیشتووەتە حەیفا.
پاڵاوگەی حەیفا تەقێندرایەوە
میدیا عیبریەکان باسیان لەوە کردووە کە چەندین ئاگرکەوتنەوە و دووکەڵێک لە شاری حەیفا کە دەکەوێتە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بەرزبووەتەوە. چەندین مووشەکی وردی ئێرانی بەر دامەزراوە گرنگەکانی هێزی ئیسرائیلیدا تەقیوەتەوە.
ئەم هێرشانە بووە هۆی پەککەوتنی بەربڵاوی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی خاکە داگیرکراوەکان و بەشێک لە ژێرخانی سەرەکی ڕێژیم لەکارکەوت.
شەپۆلی مووشەکی ئێرانی لە پێگەکانی ڕژێمی زایۆنی درا. ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری ئاسمانی سوپای پاسداران دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرێت؛ دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بە ناوی ڕەمزی "یو عەلی بنی ئەبی تالیب (ع)" کەمێک پێش ئێستا بە سەرکەوتوویی بە چەند چینێکی بەرگری ڕژێمی زایۆنیدا تێپەڕین.
Your Comment