موحسن پاک ئایین، کارناسی سیاسەتی دەرەوە لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، جەختی لە گرنگیی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە وڵاتدا کرد و وتی: هەڵوێستی یەکلاکراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری لە دانوستانەکان، دڕێژەی سووڕگەی سووتەمەنیی وزەی ئەتۆمییە، بۆ ئەوەی لەم وزەیە بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانە کەڵک وەربگرین.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەڕای هەر چەند جاری ئەمریکاییەکان بۆ وەستاندنی پیتاندن، داواکارییەکی پاسانەدەرانە و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئێران بەپێی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی بەهرەمەندی لە وزەی ناڤۆکی بۆ بەهرەی ئاشتیخوازانەی هەیە، وتیشی: وەستاندنی پیتاندن، ویستی نایاسایی و نالۆژیکیی ئەمریکایە و تەرکیزی واشنتۆن بۆ وەستاندنی پیتاندن، زیاتر ئۆپەراسیۆنی شەڕێکی دەروونییە بۆ کاریگەریدانان لە دانوستانەکان و وەرگرتنی هەڤیازی.
Your Comment