بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ڕێوڕەسمی بەشکۆی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ر.ع) ئەمڕۆ چوارشەممە (١٤ی جۆزەردان) کاتژمێر ٨:٠٠ بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی باوەڕداران و لایەنگرانی لە مەزارگەی دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا باڵوێزی وڵاتانی دنیا کە لە تاران باڵوێزخانەیان هەیە بەشدارن.
هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتارێک پێشکەش دەکات.
وتاری ڕێوڕەسمی ١٤ی جۆزەردان یەکێک لە گرنگترین دیدارەکانی ڕێبەری ئێرانە لەگەڵ هەموو هاونیشتمانان و ئارەزومەندانی شۆڕش و ئیمام خومەینی لە سەرانسەری جیهانە.
بەرپرسی بارەگای ئیمام خومەینی وتی: کۆمەڵگای ئیسلامی ئێمە ئەبێ کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ بێت و نابێت هیچ کات کارێک بکەین کە سەربڵندی نەتەوەییمان بکرێتە ئامانج.
سەرەتا سەید حەسەن خومەینی لەم ڕێوڕەسمەدا قسەی کرد
سەید حەسەن خومەینی لە ڕێورەسمی بەرزڕاگرتنی سی و شەشەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕایگەیاند: ڕێورەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام ئاوێکە لەسەر سەرجەم پیلانەکانی دوژمن.
ناوبراو وتی: دوژمنانی ئێران بەردەوام هەوڵیان داوە کە بە درۆ و بەلاڕێ بردن و گاڵتە، قسەکانی ئیمام بە شێوەیەکی دیکە نیشان بدەن و هزر گەنجان نیسبەت بە ئیمام بگۆڕن.
نەوەی ئیمام خومەینی درێژەی دا: بێ گومان شۆڕشی ئێران، خەڵکی ترین شۆڕش لە درێژەی مێژوو بووە. هەندێک کۆمەڵناسی ڕۆژاوایی دانیان پێدا ناوە کە هیچ سیستەمێک وەکوو ئێران توانی بەسیجی خەڵکی تا ئەو ڕادە نەبووە.
سەید حەسەن خومەینی وتیشی: کۆمەڵگای ئیسلامی ئێمە ئەبێ سەربەخۆ بێت، بە ئەو واتا کە ئیزنی دەستێوەردان نەدرێتە هیچ لایەنێک.
هەروەها رایگەیاند: بەردەوام ئەبێ وشیار بین تا سەربڵندی دینی، ئیسلامی و نەتەوەییمان نەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە. بە پێی قسەکانی ڕیبەر نابێت هیچ کات کارێک بکەین کە سەربڵندی نەتەوەییمان بکرێتە ئامانج.
دواتر ڕێبەری باڵای ئێران وتەیەکی دا
ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە وتەدانێکدا لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی وتیان: شۆڕشی ئیسلامی ئێران جیهانی ڕۆژئاوای تووشی سەرسوڕمان کرد. ئەوان پێیان وا نەبووە کە پیاوێکی ئایینی، بێ کەرەستە و سەرچاوەی دارایی، بتوانێت میللەتێک بهێنێتە گۆڕەپان.
وتیشیان: سیستەمی سیاسی ئێمە کە سپاس بۆ خودا، گەشەی کردووە و هێزی پەیدا کردووە، دەرئەنجامی شۆڕشێکی گەورەیە. سەرکردە پیاوێکی گەورەیە کە دوای سی ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا بوونی لە جیهاندا هێشتا بەرجەستەیە و کاریگەریی شۆڕشەکەی بە ڕوونی بۆ خەڵکی جیهان دیارە. دابەزینی توندی پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا بەهۆی بوونی ئەوە و کاریگەرە و ڕق و کینە لە زایۆنیزمیش لە ژێر کاریگەری شۆڕشەکەیدایە.
ڕێبەری ئاماژەشیان دا: بەڕای من جۆرەکانی پیلانگێڕی دژ بە شۆڕشی ئێمە لە هیچ کام لە شۆڕشە ناسراوەکانی جیهان پێشینەیان نییە. کۆماری ئیسلامی بەرگەی هەموو پیلان و ئاژاوەگێڕییەکان و دوژمنایەتی گرتووە. ڕەنگە ئەگەر حساب بکەین، زیاتر لە هەزار پیلان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پووچەڵکرایەوە و هەندێکیشیان تۆڵەیان لێکرایەوە.
سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیش جەختیشیان لەوە کردەوە: "لەبارەی پرسی ئەتۆمیەوە، پلانی ئەمریکا لەسەدا سەد دژی دروشمی "ئێمە دەتوانین بیکەین''ە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوەشیان وت کە سەربەخۆیی نیشتمانی بەو مانایەیە کە وڵات چاوەڕێی گڵۆپی سەوز و سووری ئەمریکا و هاوشێوەکانی نەکات.
ڕێبەری زاتر وتیان کە بەرخۆدان واتە کڕنۆش نەبردن بۆ ئیرادەی زلهێزەکان، ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە شتێک هەبێت، شتێک بەپێویستی بزانێت یان شتێک قەدەغە بکات، بەپێی بیروباوەڕی خۆی مامەڵە بکات و کڕنۆش نەبات بۆ ئیرادەی دوژمن و چەوساندنەوەی دوژمن و سەپاندنی دوژمن. بنەمایەکی دیکەی سەربەخۆیی نەتەوەیی بریتییە لە بەرزکردنەوەی دەسەڵاتی بەرگری وڵات.
ڕێبەری ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ گەنجەکانمان ئاشنان بە پرسی باوەڕ بەخۆبوون و بەرخۆدان و شوناسی شۆڕشیش پارێزراو بوو.
جەختیشیان کرد: ئێران بە هۆی هەوڵی زۆرەوە توانی سووڕێکی تەواوی سووتەمەنی ئەتۆمی هەبێت. پیشەسازی ئەتۆمی تەنها بۆ وزە نییە. پیشەسازی ئەتۆمی پیشەسازییەکی بناغەییە. زۆرێک لە بوارە زانستییەکان کاریگەری پیشەسازی ئەتۆمییان لەسەرە. پیتاندنی یۆرانیۆم کلیلی پرسی ئەتۆمییە و دوژمنانیش دەستیان خستۆتە سەر بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و نایانەوێت ئێران توانای پیتاندنی هەبێت.
زیادیشیان کرد: یەکەم قسەی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران نابێت پیشەسازی ئەتۆمی هەبێت، بۆئەوەی پێویستی بە ئەمریکا بێت، وەڵامی ئێمە بۆ قسە بێماناکانی ئەمریکا ڕوونە: ئەوان ناتوانن لەم بابەتەدا هیچ غەڵەتێک بکەن.
سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: ئەو تاوانانە شۆکهێنەرە.لەبری بۆمب بە فیشەک خەڵک دەکوژن. مرۆڤ چەندە چەوت و نەفرەت لێکراو و خراپەکار بێت!
جەختیشیان کرد: ئەمریکا هاوبەشە لەم تاوانەدا و دەبێت لە ناوچەکە دەربکرێت.
ڕێبەری شۆڕش ڕاشیانگەیاند : حکومەتە ئیسلامییەکانی ئەمڕۆ لە پرسی فەلەستین زۆر کاریان هەیە. ئەمڕۆ کاتی چەپڵە لێدان و ڕەچاوکردن و بێلایەنی نییە. ئەمڕۆ ڕۆژی بێدەنگی نییە.
ئەگەر حکومەتێک لە نێو حکومەتە ئیسلامییەکان بە هەر شێوەیەک پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی بکات، بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شەرمەزاریی هەتاهەتایی دەبێتەوە.
ڕێبەری شۆڕش جەختیان کرد پێویستە حکومەتەکان بزانن کە پشت بەستن بە ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایش بۆ هیچ حکومەتێک دروست ناکات.بە فەرمانی ئیلاهی، ڕژێمی زایۆنی لە داڕماندایە و ان شاءاللە زۆر ناخایەنێت.
Your Comment