بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، تووماس باراک، ڕاسپاردەی ئەمریکا لە سووریا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "ئێنتیڤی"ی تورکیا بە ئاماژە بە دەستپێکردنی پڕۆسەی کەمکردنەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا، وتی: واشنتۆن جگە لە یەک بنکە، هەوڵی داخستنی هەموو بنکەکانی دیکەی لەو وڵاتەدا دەدات.
باراک ئەگەرچی لای وایە کە سووریای ژێر دەسەڵاتی جۆلانی هێشتاش بەرەوڕووی مەترسیگەلی گەورەی ئەمنییە، بەڵام بەوەشەوە ئاشکرای کرد کە ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوو بەردەوامبووە لە کشانەوەی لە خاکی سووریا و ئێستا لە ٨ بنکەی ئەمریکایی، تەنیا یەک بنکە لە سووریادا چالاک ماوە و ئەویتریان داخراون.
Your Comment