AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٧ ١٠:٥٢

تلاڤیڤ نیگەرانە لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا

تلاڤیڤ نیگەرانە لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا

دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی ئاماژەی بە نیگەرانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئێن بی سی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، نیگەرانییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە پەرەسەندندایە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، گەشتەکەی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەریخست کە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەندە قووڵە.

پێشتریش تەلەفزیۆنی کەناڵی ١٣ی ڕێژیم لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو: ئێمە تەنیا زانیاری گشتی سەبارەت بە وتووێژەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران وەردەگرین و ئەمە جێگای نیگەرانییە بۆ ئیسرائیل.

کەناڵەکە هەروەها زیادی کرد: تەلئەبیب ڕووبەڕووی کێشەیەکی جددی بووەتەوە؛ ئەمریکییەکان نەک هەر گوێمان لێ ناگرن، بەڵکوو بەزەحمەت لە وردەکارییەکانی دانوستانەکان ئاگادارمان دەکەنەوە.

News ID 55051

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha