بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڕاپۆرتە مێدیاییەکان باس لە ئەوە دەکات کە فڕۆکەیەکی باری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ دوو کۆپتەری سەربازی دیکە کە جیهازاتی جەنگی لە بنکەی خراب ئەلجیر لە باکووری حەسەکەیان دەگواستەوە ، نیشتوونەتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، 48 کاتژمێر پێشیش هاوپەیمانی ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی بەرەو بنکەکانی خۆی لە ناوچەی رەقە هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا ناردووە. ئەو کاروانە بریتی بووە لە 25 بارهەڵگر جیهازاتی چاوەدێری پێشکەوتوو، تانکری سووتەمەنی و جیهازاتی سەربازی دیکە.
سەربازانی ئەمریکی هەروەها جموجوڵیان لە دەڤەری کێڵگە نەوتی و گازییەکانی سووریا لەوانە عومەر و کۆنیکۆ هەبووە. هەندێک سەرچاوەی مێدیاییش پاگەندەیان کردووە کە سەربازانی ئەمریکی شەش بنکەی خۆیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەوانە بنکەکانی کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر و گێلەی گازی کۆنیکۆ لە دێرەزوور چۆڵ کردووە و تەنیا 2 بنکە لە ئەلبادیە و پارێزگای حەسەکە چالاکن.
Your Comment