AP ١٤٠٤ گوڵان ١١ ١٠:٥٣

ئاگرەکەی ئیسرائیل پەرە دەستێنێت/ شارۆچکەکان چۆڵ دەکرێن

ئاگرەکەی ئیسرائیل پەرە دەستێنێت/ شارۆچکەکان چۆڵ دەکرێن

سەرچاوەکانی هەواڵ لە پەرەسەندنی ئاگر لە قودسی داگیرکراو دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە قەتەر، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانوتی چاپی ئیسرائیل نووسی: دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە قودسی داگیرکراو، نزیک بە ١٢ کیلۆمەتری چوارگۆش لە دارستانەکانی ڕۆژئاوای ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتاوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە هەروا خەریکی کۆنترۆڵی ئاگرەکە لە ناوچەکە باکوورییەکانی کەرتی ڕۆژئاوان.
لە هەمان پێوەندیدا بەهۆی نەتوانی ڕژێمی زایۆنی لە کۆنترۆڵی ئاگرەکە، کەناڵی 12 ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەک بۆ یارمەتی بە کوژاندنەوەی ئاگر دەنێرێتە ئیسرائیل.
ماکرۆن وتی کە پاریس ئامادەیە یارمەتییە مادییەکانی خۆی بۆ یارمەتی بە کوژاندنەوەی ئاگر بخاتە بەردەستی ئیسرائیل.
لەلایەکی ترەوە، ئاگرە گەورەکان لە کێوەکانی دەڤەری شاری قودسی داگیرکراو شەماڵە دەکات و بەرپرسانی ئیسرائیلی دۆخی نائاساییان ڕاگەیاندووە.
سەرچاوە عێبرییەکان ڕاپۆرتیان داکە کارەبای ژمارەیەک لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەڤەری قودسی داگیرکراو بچڕاوە و بە پێی پەرەسەندنی ئاگر و نەتوانینی کۆنترۆڵ کردنی، چۆڵ کردنی دانیشتووانی چەندین شارۆچکە لە ئەو ناوچە دەستی پێکردووە.
News ID 54855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha