بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لووتکەی ئاسایشی بریکس وتی:
ئێران دەستبەرداری مافە زەوتنەکراوەکانی نابێت، لەوانەش مافی بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی.
ئەحمەدیان وتیشی: چەکی ئەتۆمی لە دوکتورینی بەرگری ئێراندا جێگەیەکی نییە.
جەختیشی کرد: لە پرسی فەلەستینیشدا شاهیدی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی گوتارێکی مەترسیدارین بە ناوی "ئاشتی لە ڕێگای بەکارهێنانی هێز" و "دیپلۆماسی زۆرەملێ".
Your Comment