AP ١٤٠٤ گوڵان ١٠ ٢١:٣١

هاوێری دیمەشق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ؛ تلاڤیڤ بەدوای چیەوەیە؟

هاوێری دیمەشق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ؛ تلاڤیڤ بەدوای چیەوەیە؟

گەڕەکەکانی هاوێری دیمەشق لە شەڕێکی قورس گلاون و بەو بۆنەوە ڕێبەری درۆزییەکانی لوبنان و سەرۆکی پارتی سۆشیالیستی پێشەنگی لوبنان، سەبارەت بە پلانی ئاژاوەگێڕانەوەی زایۆنییەکان هوشدار دەدەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سەرچاوەگەلی نەخۆشخانەیی لە هەڵگیرسانی شەڕێکی قورس لە گەڕەکی ئەشرەفیەی سەحنایا لە هاوێری دیمەشق هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئەو شەڕ و پێکدادانانە ژمارێکی زۆر کوژراون.

ئەشرەفیەی سەحنایا لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق و لە 10 کیلۆمەتریی شاری دیمەشق هەڵکەوتووە و دانیشتووانی ئەو شارە و جەرمانا و سەحنایا و دەیرعەلی کە 20 هەزار کەسن، درۆزیین و بەو بۆنەوە "تیبولجەبەل" لە سوەیدا لە باشووری سووریا، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک پاڵپشتی خۆی لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: دەوڵەتی دیمەشق سەرچاوەکانی بۆ ئاژاوەی فیرقەیی تەرخان کردووە و ئێمە هوشدار دەدەینە سەرکردەکانی دیمەشق کە پێش بە هێرشی تەکفیری و تیرۆریستەکان بۆ سەر گەڕەکی ئەشرەفیە سەحنایا بگرێت، دەنا دەبێ بەرپرسایەتیی هەموو ڕووداوە شیمانەییەکانی لە ئەستۆ بگرێت.

هاوێری دیمەشق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ؛ تلاڤیڤ بەدوای چیەوەیە؟

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی بە پاگەندەی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەو ڕژیمە لە دژی یاسابەزێنەران، لە کوژرانی 16 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕژیمە لە ئەشرەفیەی سەحنایا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە پێکدادانەکان هێشتاش درێژەی هەیە و هێزەکانی ئێمە لە پێشچوونن و دەستیان بە سەر هەندێک لە گەڕەکەکاندا گرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی سەرچاوەگەلی خۆجێی هێزەکانی جۆلانی بە درۆنی شاهین هێرشیان کردۆتە سەر سەحنایا و ئەو ناوچەیان بە گرژی بوردومان کردووە و هاوکات کەتیبەیەک لە هێزەکانی جۆلانی لە هاوێری حەما و ئەدلەب لە باکووری سووریاوە ڕەوانەی سەحنایا و جەرمانا کراون.

هاوێری دیمەشق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ؛ تلاڤیڤ بەدوای چیەوەیە؟

هەر لەو پەیوەندییەدا، "الجزیرە" لە هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەو ناوچەیە هەواڵی دا و ڕایگەیاند: فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە گەشتێکی نزمدا بە سەر سەحنایا، سێ شوێنی ئەمنیی ئەو ناوچەیان بوردومان کردووە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانە ژمارێک لە هێزەکانی جۆلانی بریندار بوونە.

هاوێری دیمەشق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ؛ تلاڤیڤ بەدوای چیەوەیە؟

سەرچاوەگەلی ڕژیمی زایۆنیش ئیدعا دەکەن کە سەربازانی ئیسرائیلی بەرەو سووریا وەڕێ‌کەوتوون و نتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و کاتس وەزیری شەڕی ئەو ڕژیمەش لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا، وێڕای پاگەندەی بەرگری لە درۆزییەکان، ڕایانگەیاند: ئەرتەشی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی هوشدارئامیزی ئەنجام داوە و هێرشیان کردۆتە سەر گرووپێک لە توندئاژۆیان کە پەلاماری درۆزییەکانی سەحنایایان دابوو.

هاوێری دیمەشق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ؛ تلاڤیڤ بەدوای چیەوەیە؟

لەو ڕووەوە وەلید جەنبەلات سەرۆکی پێشووی پارتی سۆشیالیستی پێشەنگی لوبنان، لە پێناو کۆتایی‌هێنان بە شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکانی گەڕەکی ئەشرەفییەی سەحنایا لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق، پەیوەندیی بە بەرپرسانی سووریا، تورکیا، عەرەبستان، قەتەر و ئۆردۆن گرتووە و داوای لێ کردوون کە بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئێستا هەوڵی یەکگرتوویی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی سووریا بدەن.

جەنبەلات هەروەها جەختی لە بەرەنگاربوونەی دەستێوەردانی ئیسرائیل لە سووریا و کەڵک‌ئاوەژوویی لە درۆزییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە پێناو گەیشتن بە ئاگربڕ و بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکان ئامادەی چوون بۆ سووریایە. بەو بۆنەوە بڕیارە وەفدێک لە ناوچەی درۆزی‌نشینی جەبەلولعەرەب لە باشووری سووریا کە پێکهاتووە لە فەرماندە و شێخەکانی درۆزی و لەوان فەرماندەکانی گرووپی "ڕەجالولکەرانە" بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی و دەستەبەرکەری ئاشتی، کۆ ببنەوە.

هاوێری دیمەشق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ؛ تلاڤیڤ بەدوای چیەوەیە؟

لە لایەکی ترەوە سامی ئەبوومەنی سەرکردەی درۆزییەکان لوبنان، لە کاردانەوە بەو گۆڕانکارییانە، هوشداری داوە و ڕایگەیاندووە: ئەوی لە ئەشرەفیەی سەحنایا ڕوو دەدا، پلانێکی ئاژاوەگێڕانەیە و دیمەشق دەبێ مافی هەموو خەڵکی سووریا ڕەچاو بگرێت.

وتیشی: ئێمە سووکایەتی بە پێغەمبەری خودا(دخ) و هەوڵە ئاژاوەگێرانەکان ئیدانە دەکەین و هوشدار دەدەین لە دەستە شاراوەکان بە دوای تەشەنەی ڕووداوەکەن و خوازیاری کۆنتڕۆڵی دۆخەکەین. پلانە ئاژاوەگێرانەکانی ئیسرائیل لە کارادایە و دژایەتی خۆمان لەگەڵ پلانە دابەشکارانەکان لە دژی سووریا و شوناسی عەرەبی و ئیسلامیی دەردەبڕین.

News ID 54850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha