AP ١٤٠٤ گوڵان ٩ ٢١:٣٩

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستەسەر ئێران

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستەسەر ئێران

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بەگوێرەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار، لەسەر بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران، 12 کەس و ڕێکخراوەی لە ئێران و چین گەمارۆ داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە دووپاتکردنەوەی پاگەندەکانی خۆی لەدژی بەرنامەی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: "نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، شەش ڕێکخراوە و شەش کەسی کە بنکەکانیان لە ئێران و چینە بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە تۆڕێکدا کە کەرەستەی پێویست بۆ مووشەکی بالیستیک بۆ ئێران دابین دەکات، سزا داوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پاگەندەی کردووە: "ئەم تۆڕە سۆدیۆم پەرکلۆرات و دیۆکتیل سیباکاتی لە چین کڕیوە و ڕەوانەی ئێرانی کردووە".

سۆدیۆم پەرکلۆرات بۆ بەرهەمهێنانی پەرکلۆراتی ئەمۆنیۆم بەکاردێت، کە بە شێوەیەکی باو بۆ مووشەکی بالیستی بەکاردەهێنرێن.

News ID 54837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha