بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، 5000 ئێزدی بە دەستی داعش کوژراون و 2745 منداڵیش بێ دایک و باوک مانەوە.
بەگوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان، لە شەنگال 93 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، ئەمە جگە لە دەیان تاکە گۆڕیش.
نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ڕفێنراوەکان گەیشتووەتە 6417 کەس، کە سێ 3548یان ژن و 2869یان پیاون، هاوکات 3585 کەسیش رزگاركراون.
ژمارەی ئەو رفێندراوانەی کە لەلایەن داعشەوە کوژراون و تەرمەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دۆزراونەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە، ٢٧٤ کەسن، کە ٣٧ کەسیان ژن و ٢٣٧ پیاون.
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 2558 کەس بێسەروشوێنن کە 1225 ژن و 1333 پیاون

نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری “جینۆساید”ی ئێزدییەكانی راگەیاند کە لەلایەن رێکخراوی “داعش” جینۆساید كران.
News ID 54514
Your Comment