بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەموو ساڵێک لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان کە لە لایەن ئیمام خومەینی بە ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی لە قودس ناونراوە، خەڵکی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان دژی ئیسڕائیل ڕێپێوان دەکەن و دەڕژێنە سەر شەقامەکان و دروشم دەڵێنەوە.
ئەمساڵ لە دووەم ساڵی شەڕی غەززە و شەهید و بریندار بوونی هەزاران کەس لە خەڵکی غەززە و فەلەستین بە هۆی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر غەزە و کەرتی ڕۆژاوا لە دوای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بە خرۆشێکی زیاترەوە بەڕێوە دەچێت.
ئەمساڵ دروشمی ڕۆژی جیهانیی قودس بە علی العهد یا قدس دانراوە و خەڵک لە ڕێپێواندا بە دروشمدان و ئاواتی مەرگ و نەمان بۆ ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە سەرانسەری ئێران و دەیان وڵاتی جیهان هاتوونە سەر شەقام.
خەڵک بە ڕەخنە و بێزکردنەوە لە درۆی مافی مرۆڤی جیهانی وێنەی شەهیدان و منداڵانی ئاوارە و برینداری فەلەستینیان بەرز کردۆتەوە و ڕۆژاوا و ئەمریکا بە تێوەگلاو لەم تاوانە دڕندانە ڕادەگەیێنن.
ئەمساڵ ڕێبەری باڵای ئێران بە هۆی گرینگی ڕۆژی قودس و دەربڕینی ڕق و قینی جیهانی بەرانبەڕ ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی ئەو تاوانە دڕندانەی دژی خەڵکی بێ تاوانی غەزە کردوویەتی، ڕایگەیاندبوو کە ڕێپێوانی ڕوژی قودس ئەمجارە گرینگترە لە هەموو ساڵانی تر.
Your Comment