بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایانگەیاند: پشتیوان بە خوا ڕێپێوانی ئەمساڵ یەکێک دەبێت لە باشترین و شکۆترین و شەرەفمەندترین ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودس.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئەمشەو لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا، زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو، گرنگی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵیان هەڵسەنگاند و جەختیان کردەوە: پشتیوان بە خوا ڕێپێوانی ئەمساڵ یەکێک لە باشترین و شکۆترین و شەرەفمەندترین ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودس دەبێت.
ڕێبەری شۆڕش لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس هەمیشە نیشانەی یەکگرتوویی و بەهێزی نەتەوەی ئێرانە و وتیان: ئەم ڕێپێوانە هەروەها نیشانەی ئەوەیە کە نەتەوەی ئێران لە لەسەر ئامانجە گرنگ و سیاسی و بنەڕەتییەکانیە و واز لە دروشمی پشتیوانیکردن لە فەلەستین ناهێنێت.
ئاماژەشیان دا: لە ماوەی چل و شەش ساڵی ڕابردوودا نەتەوەی ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس و بە ڕۆژوو و لە بارودۆخی کەشوهەوای جۆراوجۆردا بەشدارییان کردووە و ئەم ئامادەبوونە نەک تەنیا لە شارە گەورەکان بەڵکوو لە شار و گوندە بچووکەکانیشدا بووە.
Your Comment