بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین بیگلەری لە ڕێوڕەسمی جێبەجێکردنی پلانی ئاڵوگۆڕی سنووری لە سیرانبەند – بانە ڕایگەیاند: "پلانی کۆن بۆ هاوردەکردنی کاڵا لە سیرانبەند - بانە کە چەند ساڵێک بوو ڕاگیرابوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە جێبەجێ کرا بە جێبەجێکردنی مەرجە پێویستەکان، و جارێکی دیکە مەرجەکانی هاوردەکردنی کاڵا لە سنووری سیرانبەند - بانەوە دابینکرا".
بیگلەری وتی: لە ئەمڕۆوە کاسبکارانی بانە لە بری هاوردەکردنی کاڵاکانیان لە ڕێگەی مەرزی باشماخ و تامەرچین و فەرمانگە گومرگییەکانی دیکەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی مەرزی سیرانبەند بانەوە کاڵاکانیان هاوردە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: هیوادارم هاوردەکردنی 826 بابەتی کەلوپەل نەبێتە هۆی داخستنی سنوورەکان، چونکە لەئێستادا بەهەوڵی بەرپرسانی پارێزگا و نیشتیمانی سنوورە کاتییەکان دەکرێنەوە، ئەگەر یاساکان وەک پێویست جێبەجێ نەکرێن و بچووکترین هەڵە یان سەرپێچی لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەدا ببینرێت، ئەوا شاهیدی داخستنی سنوورەکان دەبینەوە، کە هیوادارم دووبارە نەبێتەوە.
Your Comment