بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(PYD) لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، ڕایگەیاند: ئەگەر دەوڵەتی دیمەشق تەنیا کێشەی لەگەڵ کوردەکانە، ئەی بۆ عەرەەب و سریانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بانگهێشتی کۆنفڕانسی گفتوگۆی نیشتمانی نەکردووە، ئەوە نیشاندەری ڕووڕاستنەبوونی دەوڵەتی دیمەشقە.
ناوبراو بە ڕەخنە لە پشتگوێخرانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لەو کۆنفڕانسەدا، ڕاشیگەیاند: لە دانیشتنەکەیاندا پاشماوەی هێزەکانی داعش و نوسرەش بەشدار بوون و دەوڵەتی دیمەشق تەنیا ئەوانەی بەدەوەری یەکدا کۆکردبۆوە کە پێشتر پەیوەندی لەگەڵیاندا بووە.
Your Comment