بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی شەهید حەسەن نەسروڵا سەرۆکی پێشووی حزبوڵای لوبنان و سەید هاشم سەفیەدین، جێگری حزبوڵا، لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بە ئامادەبوونی چهەزران کەس لە هۆگرانیان لە زاحیەی بەیرووت بەڕێدەکرێت و لە گڵکۆی ئامادەکراویان دەنێژرێت.
ماوەی چەند حەوتەیە حزبوڵا خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەم ڕێوڕەسمە کە خەڵک و بەرپرسانی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی جیهان تێیدا بەشدارن.
Your Comment