بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نێوه‌ندگره‌كان ڕه‌زامه‌ندی ئیسرائیلیان خستۆته‌ڕو بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس وه‌ڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست گه‌یانده نێوه‌ندگره‌كان، مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێشنیازه كه له‌لایه‌ن نێوه‌ندگیرییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون.
ئێستا بە فەرمی ئاگربڕ ڕاگەیێندرا و ئیسڕائیل ناچار بوو مەرجەکانی حەماس قبووڵ بکات و دیلەکانیش ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دۆحە، واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززەی ڕاگەیاند و وتی: قەتەر و میسر و ئەمریکا بە خۆشحاڵییەوە گەیشتنی ڕێککەوتنێک لە غەززە ڕادەگەیەنن .
Your Comment