بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە دانیشتووانی ناوچەی بادیە لە حومسی سووریا پێنج تەرمی کەلەپچە بەدەستیان لە زەوینە کشتوکاڵییەکان دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری گولە لەسەر تەرمەکانیان بینراوە.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کردووە کە ئەو قوربانیانە کە زۆربەیان هێزی سەربازی حکومەتی پێشووی سووریا بوون، 2 هەفتە پێش کەوتوونەتە داوی چەکدارانی داعشەوە و ڕفێندراون و بەشێوەی دڕندانە کوژراون.
سەرچاوەکان جەختیان کردووە کە ئەمە پێنجەمین جەنایەتی داعشە لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد و خەریکن لە حومس دەبووژێنەوە و زیاترین ئامانجیان کوشتنی کەمینە و خێلەگەلێکی بچووک و تایبەتە.
Your Comment