بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە لە گفتوگۆیەکدا داوای پێکهێنانی کومیتەیەکی تایبەت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ دۆزینەوەی ئەسیرە ئێزدییەکان و لێکدانەوەی دۆخیان دەکات. ناوبراو هەروەها لە سەرەنج نەدانی دەوڵەتی عێراق بە مافی ئێزدییەکان و موترسییەکان لەسەر کۆمەڵگای ئێزدییەکان لە شەنگال رەخنەی گرت و جەختی کرد کە عێراق ئەبێ کۆتایی بهێنێت بە هاوکاری لەگەڵ تورکیا و ڕێز بگرێت لە ورە و مادی کۆمەڵگای ئێزدییەکان تا ڕێگری بکات لە قەیرانەکانی داهاتوو.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر کاریگەری ناڕوونی سووریا لە عێراق بەتایبەتی کۆمەڵگای ئێزدییەکان. حەسۆ وتیشی کە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد سەرجەم هاوکێشە پێشووەکان تێکچووە و هاوکێشە نوێیەکان بوونەتە مەترسی لە سەر داهاتووی ناوچەکە.
غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە داوای پێکهێنانی کومیتەیەک لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە بۆ دۆزینەوەی ئەسیرە ئێزدییەکان و کۆتایی هێنان بە هاوکاری ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا دەکات.
News ID 53494
Your Comment