AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٤ ٢١:٠٥

هەوڵ بۆ کرانەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و سووریا

هەوڵ بۆ کرانەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و سووریا

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە چڕبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لەپێناو کردنەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتەیی خۆیدا لە وەڵامی پرسیار لە کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریادا وتی: بۆ ئێمە هاتنە سەر کاری دەوڵەتێکی پشتئەستوور بە دەنگی جەماوەری و پابەند بە پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی سووریا بۆ پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزم کە ڕەنگە زیانی بە ناوچەکە بگەیێنێت، بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

وتیشی: هەڵوێستی ئێمە هەمبەر بە کرانەوەی باڵویزخانەکان دیپلۆماتیکە و هەم ئێمە و هەم ئەوانیش ئامادەن و لە ئێستادا خەریکی دانوستانی دیپلۆماتیک لەوبارەین.

News ID 53257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha