بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە دووپاتبوونبەوەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، ئەو هێرشانەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما و بڕیارە یاساییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زانی.
بەقایی هەروەها داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ئیسلامی کرد کە ئەرکی یاسایی و مرۆیی خۆیان هەمبەر بە پاڵپشتی لە خەڵکی چەوساوەی یەمەن و ناڕەزایەتیان هەمبەر بە دەستدرێژیی سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا ڕاپەڕێنن.
Your Comment