بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومیدی ڕایگەیاند: ئاستی ئاڵوگۆڕی و مامەڵەی بازرگانی لە گومرۆکەکانی کوردستان لە ماوەی ٨ مانگی تێپەڕبووەی ئەمساڵی هەتاوی، سەرجەم ٣ ملیۆن و ٦٤١ هەزار تۆن بە بایەخی ٤ ملیارد و ٢٩٧ ملیۆن و ٦٢٨ هەزار و ١٢٦ دۆلار بووە.
وتیشی: ئەم ئاستە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لەباری کێشەوە لەسەدا ٢٩ و لەباری بایەخی دۆلارییەوە لەسەدا ١٣ بەرز بۆتەوە.
ئومیدی ئاماژەت بەوەش دا کە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن بە بایەخی ٥٣٢ ملیۆن و ٣٠٨ هەزار و ٤٩٤ دۆلار لەو ڕێژەیە لە سنوورەکانی پارێزگاوە هەناردە کراون.
Your Comment