AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٨ ١٩:٤٦

کێن ئەوانەی پایتەختی سووریایان گرتۆتە دەست؟

کێن ئەوانەی پایتەختی سووریایان گرتۆتە دەست؟

پاش گۆڕانکارییە لەناکاو و بەپەلەکانی سووریا کە ئەوڕۆ گەیشتە ئەنجامی گرتنی دیمەشقی پایتەختی سووریا، کۆمەڵێک پرسیار لەبارەی کێیەتی و شوناسی هێزی هێرشبەر دەورووژێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی ڕابردوودا گۆڕانکارییەکانی سووریا هێندە بەپەلە و لەناکاو بوون کە تەنانەت چاودێرانی ناوچە و نێودەوڵەتیش سەریان سووڕ ماوە.

لەمناوە هەواڵنێری یۆرۆنیووز کە خۆی ئەوڕۆ لە دیمەشق بووە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هاوکاتی پەرەدانی تیرۆریستانی تەحریرولشام بە داگیرکارییەکانیان لە باکوورەوە بە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریاوە، ملیشیاکان لە باشووری سووریاوە خەریکی ڕێکخستنی سەربازیی هێزەکانیانن.

لە ئەنجامدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی زاڵبوونی گرووپە خۆجێیەکان بە سەر دوو پارێزگای سویەدا و دەرعا لە باشووری‌ترین شوێنی سووریا بڵاو بۆوە؛ بابەتێک کە سەلمێنەری لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئەو پارێزگایانە لە بندەستی ئەرتەشی سووریایە. تەنانەت پاش ئەو ڕووداوانە هەندێک لە شێخ و سەرۆک هۆزانی خۆجێی لە سەویدا و دەرعا بە خوێندنەوەی بیاننامەگەلێک هاوپەیمانی خۆیان لەگەڵ ئەبوو محەمەد جەولانی فەرماندەی تەحریرولشام ڕاگەیاند.

بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئەو باڵە سەرەکیانەی ئەوڕۆ هەنگاویان نایە پایتەختی سووریا کێ بوون؟ هەواڵەکان لە سەرچاوەگەلی خۆجێی ئاماژە بەوە دەدەن کە لە ئەنجامی گرتنی دیمەشق، تیرۆریستانی تەحریرولشام بەشدار نەبوونە و نەیانتوانیوە لە بواری حومس تێپەڕن و خۆیان بگەیێننە پایتەختی سووریا.

کێن ئەوانەی پایتەختی سووریایان گرتۆتە دەست؟

تایفەی درۆزییەکان لە سەویدا و زۆرینەی سوننەی دەرعا

پارێزگای سەویدا لەباری مێژووییەوە بنکەی سەرەکی کەمینەی درۆزییەکان لە سووریایە وکە بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوودا بەتایبەت لە سەرودەمی قەیرانی سووریا، شوێنێک بۆ پێکدادانی ئەو کەمینەیە لەگەڵ هێزەکانی حکوومی بووە.

پارێزگای دەرعاش بە زۆرینەی سوننەوە، دەسپێکەری ناڕەزایەتییەکان لە دژی حکوومەتی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بوو و لە ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەرتەشی سووریا ئەو ناوچەیە لە باشووری‌ترین شوێنی سووریای گرتە بندەست. بەوەشەوە بۆ جارێکی تر ملیشیاکان چەندین ناوچەی ئەو پارێزگایەیان گرتەوە.

لە ساڵانی ڕابردوو و بەر لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایە، لە پارێزگای دەرعا شایەدی حەوانەوەیەکی شکێنەر لە سای ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان دەوڵەتی سووریا و دژبەران بە ناوبژیگەریی ڕووسیا بووین.

لە ڕاستیدا لە میانەی گۆڕانکارییەکاندا دژبەرانی خۆجێی بەشار ئەسەد لە باشووری سووریا کاتێک کە هەلومەرجی گونجاویان بۆ ڕاپەڕین لە دژی ئەو بۆ ڕەخسا، بە ئاشکرا بوونە هاوپەیمانی محەمەد جەولانی و ئەوڕۆش بە هەنگاونانە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، کۆتاییان بە حکوومەتی بەشار ئەسەد هێنا.

هەر لەو پێناوەدا دەکرێ جیاوازی هەڵوێستی هەندێک میدیای ناوچەیی لەوان "المیادین" هەمبەر بە ڕووداوەکانی ئەوڕۆی دیمەشق پاساو بدەین، واتە لەو جێیەدا کە بەوانەی دیمەشقیان گرت دەڵێت شۆڕشیان ملیشیا و بە هێزەکانی تەحریرولشامیش دەڵێت: تیرۆریستان.

ئەگەرچی ئەوڕۆکە هەموو گرووپە دژبەرەکانی سووریا لە ژێر ئاڵای گرووپی تەحریرولشامدا کۆبوونەوەتەوە و دەبێ بزانین ئەم یەکگرتووییە تا کەی پاوەجێ دەمێنێتەوە.

News ID 53044

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha