AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٩ ٢١:٠٥

دۆزرانەوەی ئاسەواری ٣ هەزار ساڵە لە مەهاباد

دۆزرانەوەی ئاسەواری ٣ هەزار ساڵە لە مەهاباد

سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری مەهاباد لە دۆزرانەوەی ٦ ئاسەواری کۆنینەی ٣ هەزار ساڵە لە چیای خەزایی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واحد جۆڵایی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە دوای پڕۆسەی خۆڵ‌هەڵگری لە چیای خەزایی شاری مەهاباد، سێ ئاسەواری مێژوویی کە بریتین لە دەفری گڵینە دۆزرایەوە و ڕادەستی میراتی فەرهەنگی کرا.

ناوبراو بە ئاماژە بە دۆزرانەوەی ٣ دەفری دیکە هەر لەو بەستێنەدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، وتیشی: تا ئێستا سەرجەم تا دەفری گڵینە لە چیای خەزایی دۆزراوەتەوە کە بە گوێرەی کارناسان تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠ تا ٨٠٠ بەر لە زایین و وێڕای ئاسەوارەکانی گردی قەڵایچی بۆکان، ئەم ئاسەوارانە یادگاری هۆزی ماننایین.

News ID 52755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha