AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢١ ١٠:٣٣

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران:

ئێران بۆ وەستاندنی شەڕی لوبنان و فەلەستین لە ڕیاز ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی دەکات

ئێران بۆ وەستاندنی شەڕی لوبنان و فەلەستین لە ڕیاز ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی دەکات

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران پێش ئەوەی بەرەو ڕیاز بڕوات وتی: سەبارەت بە وەستاندنی شەڕی لوبنان و فەلەستین ڕاوێژ دەکەی. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، پێش ئەوەی بەرەو ڕیاز بڕوات و بەشداری لە دووهەمین کۆبوونەوەی بەپەلەی سازمانی هاوکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی بکات، لە فڕۆکەخانەی مێهراباد، ڕایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە بە پێشنیاری ئێران و ئامانجی سەرەکی وەستاندنی شەڕ و خوێنڕشتنە لە لوبنان و فەلەستینە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هیوادارم بەو ڕاوێژکاریانەی کە ڕوودەدەن، ئەنجامە خوازراوەکە سەبارەت بە وەستانی شەڕی لوبنان و فەلەستین بەدەستبهێنین. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار هیوای خۆی دەربڕی لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت، پرسی فریاگوزاری و پەنابەرانی فەلەستینی و لوبنان و هەروەها قوربانیانی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە، لەبەرچاو بگیرێت.

عارف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیوادارم لەم دیدارەدا بگەینە هەنگاوی سێیەم کە تێیدا هەموو وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بگەنە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا دیدگای خۆمان سەبارەت بە پرسی سەرەکی فەلەستین و لوبنان و وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە ڕادەگەیەنین.

News ID 52642

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha