AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٢:٠٠

بە ئامادەبوونی جێگری دادوەری دادگاکانی کوردستان:

دادگاکانی کوردستان وەرگێڕی زمانی کوردی وەرگرت

دادگاکانی کوردستان وەرگێڕی زمانی کوردی وەرگرت

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی 3 وەرگێڕی فەرمی زمانی کوردی دادگەی کوردستان بە ئامادەبوونی جێگری دادوەری سەرۆکی گشتی دادگەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەشیدی جێگری دادوەری سەرۆکی گشتی دادگەکان و دادوەری پشت ڕاست کەرەوەی بەڵگە فەرمییەکانی دادگاکانی پارێزگای کوردستان ، لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای پیرۆزبایی لە وەرگێڕە قبووڵ کراوەکان، ڕایگەیاند: بە گوێرەی یاسا وەرگێڕی زمانی کوردی لە دادگەدا وەرگیراوە.

ناوبراو لەسەر ڕاوێژ لەگەڵ وەرگێڕە بەئەزموون و پێشینەدارەکانی پارێزگا و بە گشتی ئێران جەختی کرد و ڕایگەیاند: پاراستنی بنەمای بەڵگەکان و وەرگێڕانی بەڵگە فەرمییەکانی کەسەکان و کەسایەتییە مافەوانییەکان ئەبێ سەرەنجی بدرێت.

بەرپرسی چاوەدێری بە سەر پارێزەران و کارناسانی فەرمی دادگوستەری و وەرگێرە فەرمییەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: وەرگێران کردن لە بازنە دیاری کراوەکان و هەروەها وەرگێڕان نەکردنی بەڵگەی کۆپی ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

ڕەشیدی زیادی کرد: وەرگێڕان کردنێک کە بە وردی ئەنجام نەدرێت دەبێتە هۆی درێژ بوونەوەی ماوەی پێداچوونەوەی دۆسیەکە و وردبینی لە وەرگێڕانیش یارمەتیدەری پێداچوونەوەی دادپەروەرانە دەبێت.

News ID 52624

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha