AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٨ ٠٨:٠٤

وەزیری دەرەوەی عێراق:

ئێران بە هیچ لەونێک خاکی عێراق بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل بەکار ناهێنێت

ئێران بە هیچ لەونێک خاکی عێراق بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل بەکار ناهێنێت

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژئاواییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی خاکی ئەم وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی ڕەتکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کاردانەوەی بە ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی لە خاکی عێراق نیشان دا.

فواد حسێن وتی: ئێمە هیچ جووڵە و نیشانەیەکمان نە بینیوە کە بسەلمێنێت ئێران دەیەوێت لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل.

ئاماژەی بەوەشدا، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ئەمنی عێراق ڕێگه نادات بچێته ناو شەڕێکی نوێوه ، سەڕۆک وەزیرانیش بەردەوام له پەیوەندیدایه له گەڵ فەرماندەکانی گرووپه عێراقییەکان، و جه ختی کردووه که هیچ کارێک کە ببێتە هۆی سەپاندنی شەڕ بە سەر عێراقدا قبووڵ کراو نابێت.

فواد حوسێن دەشڵێت: ئێمە دژی بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراقین بۆ هێرشکردنە سەر هەریەک لە لایەنەکان، هەروەک چۆن دژی شەڕ و دەستدرێژی دژی ئێران بووین. هەر گرژییەکی ئەمنی لە بواری ناسەقامگیری نرخی نەوت و سەقامگیری بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لێکەوتەی گەورەی دەبێت.

News ID 52595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha