بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسغەر جەهانگیر لە ساڵوەگەری تیرۆەری شەهید فەخریزادە، سەبارەت بە دۆسیەی هۆکارانی تیرۆرەکە، ڕایگەیاند: لە پاریزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ٨ کەس لەو پێوەندییەدا دەستگیر کراون، کە دوای توێژینەوە دەرکەوتووە کە ٣ کەسیان وێڕای سیخۆری بۆ ڕژیمی زایۆنی، لە ڕێگەی قاچاخی کهۆلەوە، کەرەسە و ئامێری تیرۆریان هاوردەی ئێران کردووە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پێدرانی حوکمی سێدارە بەو سێ کەسە، وتیشی: سەبارەت بەو ٦ کەسەی دیکە، دۆسیەکەیان هێشتا لە دادستێنیی تاران کراوەیە و حوکمی ئەوانیش بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment