AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٤ ٠٧:٢٣

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران:

کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەر، 16 پاپۆڕشکین و پاپۆڕی ئەمریکا لە ناوچەکە چاوەدێری دەکەین

کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەر، 16 پاپۆڕشکین و پاپۆڕی ئەمریکا لە ناوچەکە چاوەدێری دەکەین

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: کۆپاپۆڕ، 16 پاپۆڕشکێن و پاپۆڕی ئەمریکا کە لە ناوچەکەدان بەردەوام لەلایەن درۆنە ناسینەوەییەکانمانەوە چاوەدێری دەکرێن و لەسەر سەریانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بە ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ئیستکباری جیهانی ڕایگەیاند:کۆپاپۆڕ، 16 پاپۆڕشکێن و پاپۆڕی ئەمریکا کە لە ناوچەکەدان بەردەوام لەلایەن درۆنە ناسینەوەییەکانمانەوە چاوەدێری دەکرێن و لەسەر سەریانین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە درۆنە ناسینەوەییەکانی ئێمە بە چاو دەبینرێن تا بە ئەمریکییەکان بڵێین جێگای ئێوە لە ئەو ناوچە نییە و هەموو جووڵەکانی ئێوە لە بەرچاومانن، زیادی کرد: ئەوە خاڵێکی زۆر گرینگە کە تەنانەت لە دەریایاکنیش توانای بینینی دوژمنمان هەیە و ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانی ئەمریکییەکان.

ئێرانی وتیشی: یەکێک لە هەوڵەکانی ئەم دواییەمان ئەوە بوو کە وەجبەی نەوتییەک کە ئەمریکا رایگرتبوو بە پاپۆڕێک کە دەیگواستەوە سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن ئەمریکاوە ناوەکەی گۆڕدرابوو، دیسانەوە وەرمانگرتەوە و ڕامانگرت.

News ID 52545

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha