بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی هێزی بەرگری ئاسمانی کە لە خراپەکاری ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنیدا شەهید بوون و وتی: هەموو شەهیدان لای خوای مەزن خاوەن پێگەن.
هەروەها ڕێبەری شۆڕش دوعای سەبر و ئارامی بۆ کەسوکاری ئەو شەهیدانە کرد و وتیشیان: پاداشتی کەسوکاری شەهیدان لە پاداشتی شەهیدان کەمتر نییە.
لەم دیدارەدا بنەماڵەی شەهیدان حەمزە جەهەندیدە، محەمەد مەهدی شاهرۆخی فەر، مێهدی نەقەوی و سەجاد مەنسووری ئامادە بوون.
ئەم شەهیدانە کارمەندانی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بوون کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر بە مەبەستی بەرگری لە ئاسایشی ئێران، لە میانەی ئۆپەراسیۆندا دژ بە موشەکەکانی ڕژیمی تاوانکاری ڕژیمی زایۆنیستی، پێگەی بەرزی شەهیدبوونیان بە دەست هێنا.
Your Comment