بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماكان لەسەر سێ دوورگە ئێرانییەکە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەشی بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپا و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسی بە وتندی ئیدانە کرد و ئەوەی نیشاندەری پابەند نەبوونی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی بە بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکان وەسف کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشی جودا نەکراوی خاکی ئێران بووە و دەبێت و بەکارهێنانی چەمکی لادەرانە و دووپات کردنەوەی پاگەندەی ناڕاست و سەرلێشێوێنەر سەبارەت بە ئەو بەشە گرینگە لە خاکی ئێران هیچ گۆڕانێک لە راستییەکان دروست ناکات. کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو دوورگانەە بە بەشێکی جودا نەکراو لە خاکی ئێران دەزانێت و وێڕای ڕێز بۆ بنەماكانی نەتەوەیەکگرتووەکان و لەبەرچاوگرتنی نیازپاکی دراوسێیەتی ، سەروەری نەتەوەیی و بەرژەوەندی دەسەڵات هەمبەر دوورگەکان بەکار دەهێنێت.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە گرینگایەتی توانایی بەرگری ئێران وەکوو پێداویستی بۆ بەرگری لە مافی ڕەوا و بەرگری لە بەرانبەر هەڕەشەکان و هەروەها وەکوو دەفرایەتییەک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە ڕوانگەیەکی بەرپرسیارانەوە و بە پابەند بوون بە بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی، لە توانایی سەربازی خۆی جگە لە بۆ بەرگری ڕەوا کەڵکی وەرنەگرتووە.
Your Comment