AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٦ ٢٢:٥٧

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

گەردەلوولی ئەقسا خاڵی وەرچەرخانی خەباتی فەلەستینیەکان بوو

گەردەلوولی ئەقسا خاڵی وەرچەرخانی خەباتی فەلەستینیەکان بوو

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: گەردەلوولی ئەقسا خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی خەباتی ڕەوای گەلی فەلەستین دژی داگیرکەریی زایۆنییەکان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ساڵوەگەری گەردەلوولی ئەقسا، ڕایگەیاند: ٨٦ ساڵە کە داگیرکردنی خاکی فەلەستین و پێشێل‌کردنی ئاشکرای مافی بنەمایی گەلی چەوساوەی ئەوێ بە تایبەت مافی چارەی خۆنووسی و ژیان، ڕۆح و دەروونی ئۆمەی ئیسلامی و هەموو خەڵکانی زامدار کردووە و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەی بە ئاراستەی ململانێیەکی هەمیشەییدا بردووە.

ڕاشیگەیاند: ڕژیمی داگیرکار و ئاپارتایدی زایۆنی چەندین دەیەیە بە داگیرکردنی خاکی فەلەستین، سیاسەتی کۆمەڵکوژی و ئاوارەیی سەپاندووە بە سەر خەڵکی فەلەستین و بێ‌ڕێزی بە ناوەندە پیرۆزەکان و ئەم کارەی بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لایەنگرانی ڕۆژئاوایی و بە تایبەت ئەمریکا ئەنجام داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەدا جەختی کرد: هەڵمەتی بەرخۆدانی فەلەستین لە ساڵی ڕابردوودا (٧ی ئاکتەوبری ٢٠٢٣) لە ژێر ناوی گەردەلوولی ئەقسا خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی خەباتی ڕەوای گەلی فەلەستین لە دژی داگیرکاری و ستەمی ڕژیمی زایۆنی بوو.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵکوژیی ٥٢ هەزار مرۆڤی بێ‌تاوان و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس و ئاوارەیی زیاتر لە ٢ ملیۆن فەلەستینی لە غەزە و سەپاندنی قاتی و برسییەتی بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتە و هەروەها دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر لوبنان و کۆمەڵکوژی و کۆچاندنی خەڵکی سفیلی ئەو وڵاتە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکا و پێداگرە لە زەروورەتی وەستاندنی خێرای دەستدرێژییەکان و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی خەڵکی ناوچەکە.

News ID 52130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha