AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٣ ٢٠:٠٥

لە کاتی پاراستنی سنوور؛

سەربازێکی سنووروانیی کوردستان شەهیدا کرا

سەربازێکی سنووروانیی کوردستان شەهیدا کرا

فەرماندەی سنووروانیی پارێزگای کوردستان لە شەهیدبوونی سەرباز فەرشید میریان لە هێزەکانی سنووروانی لە کاتی کۆنتڕۆڵ و پاراستنی هێڵی سنووری هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد عارف سپێهری وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: فەرشید میریان سەربازی هێزی سنووروانی لە گرووهانی سنووریی بەستامی سەقز، ئەمڕۆ ١٣ی خەرمانان، لە کاتی کۆنتڕۆڵ و پاراستنی هێڵی سنووری گەیشتە پلەی بەرزی شەهیدبوون.

فەرماندەی سنووروانیی پارێزگای کوردستان وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی‌‌وتن بە بنەماڵەی ئەو شەهیدە، وتیشی: تەرمی شەهید "فەرشید میریان" ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان، پارێزگاری کوردستان، فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگا و تاقمێکی تر لە بەرپرسان لە بنکەی سنووروانیی پارێزگا لە شاری سنە، بەڕێ کرا و بڕیارە بۆ ئەسپاردەکردن ڕەوانەی زێدەگەی لە نوورئاوای لوڕستان بکرێت.

News ID 51524

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha