AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٧ ١٢:٥٤

ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا:

ئەورووپا و ئەمریکا پاڵپشتی تورکیا لە دژی کورد دەکەن

ئەورووپا و ئەمریکا پاڵپشتی تورکیا لە دژی کورد دەکەن

یورگن کلاوت دەڵێت ئەورووپا و ئەمریکا، بە بێدەنگی ڕاگرتنیان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان، پاڵپشتی ئەنقەرە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یورگن کلاوت، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی یادداشتێک بەبێدەنگی راگرتنی ڕۆژاوا هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سووریا ڕەخنەی گرتووە.

ناوبراو لە یادداشتەکەی خۆیدا ئاماژەی داوەتە سەر ئەوەی کە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێوەندی بە پرسی پێچراوی زۆرەوە هەیە کە چارەسەر بوونی پێویستی بە هەوڵی بەربڵاو هەیە. بەم حاڵەوە، پاڵپشتی وڵات و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان لە تورکیا لە ئەو بارەوە پرسەکەی دژوار کردووەتەوە.

ئەو شرۆڤەکارە ئەورووپییە سەبارەت بە هۆکاری بێدەنبگی ڕاگرتنی ڕۆژاوا لە ئەو بارەوە وتوویە ئەوان پێویستیان بە تورکیایە وەکوو ئەندامێکی ناتۆ بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕووسیا.

News ID 50940

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha