AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٢ ٢٠:٤٣

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر شەریکەیەکی ئێرانی

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر شەریکەیەکی ئێرانی

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا شەریکەیەکی لێکۆڵینەوەی ئێرانی بۆ لیستی سزاکانی لە چوارچێوەی سزای دوژمنکارانە بۆ سەر تاران، زیاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە شەریکەی لێکۆڵینەوەی ئێرانی بۆ لیستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کردووە لە چوارچێوەی سزای دوژمنکارانە بۆ سەر تاران.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک دەربارەی ناوی ئەم شەریکە توێژینەوەیە بڵاونەکراوەتەوە.

سزادانی ئەم شەریکە و دەیان کۆمپانیا و دامەزراوەی توێژینەوەی دیکە لە ئێران پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا تەنیا دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دەکەنە ئامانج.

News ID 50890

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha