AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٥ ٠٩:٣٢

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە سەر سندوقەکانی دەنگدان/ کاتی دەنگدان بەردەوام درێژ دەکرێتەوە

ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە سەر سندوقەکانی دەنگدان/ کاتی دەنگدان بەردەوام درێژ دەکرێتەوە

قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی خولی چواردەهەمی سەرۆک کۆماری ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت کە خەڵک لە ئێتنیک و ئایینە جیاوازەکانەوە هاتوونەتە سەر سندقی دەنگدان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بەڕیوە چوونی قۆناغی یەکەم و بەدەست نەهێنانی دەنگی پێویست لەلایەن هیچ یەکە لە بەربژێرەکانەوە ئەمڕۆ قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردن لە نێوان مەسعوود پزیشکیان و سەعید جەلیلی دەستی پێکرد.

هەر لە یەکەم کاتژمێری دەسپێکی ئەو دەنگدانەوە خەڵک لە پیر و گەنج و ژن و پیاوەوە لە شار و گوندەکانی هاتوونەتە سەر سندوقی دەنگدان.

بڕیاری پێتەخت نشینەکان بۆ بەشداری بەربڵاو و دیاری کردنی چارەنووس

لە پارێزگای تاران شەش هەزار و 696 بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و 10 ملیۆن و 199 هەزار و 743 کەس دەتوانن دەنگ بدەن.

بەرپرسی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

هەروەها لە سەرتاسەری وڵاتدا ٥٨ هەزار و ٦٤٠ بنکەی دەنگدان دانراوە کە ٢٤ هەزار و ٥٢٢ بنکەی شارن و ٢٤ هەزار و 118 بنکەی دەنگدان گوندین.

ئەمڕۆ هەینی 15ی پووشپەڕ، قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو.

لە قۆناغی یەکەمدا کە هەینی ڕابردوو بەڕێوەچوو، شەش کاندید ڕکابەری یەکتریان کرد کە دوو کاندید هاتنە قۆناغی دووەم.

لەم قۆناغەشدا مەسعوود پزشکیان و سەعید جەلیلی ڕکابەری یەکتر دەکەن زۆ مسۆگەر کردنی دەنگی زۆرینە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران.

زیاتر لە 200 پەیامنێر لە میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ ڕووماڵی دەنگدانی ڕێبەری ئێران ئامادەن.

خەڵکی کوردستان بە بەربڵاوی هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان

قۆناغی دووهەمی چواردەهەین خولی سەرۆک کۆماری ڕۆژی 15 ی پووشپەڕ لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکرد.

لە پارێزگای کوردستان هەزار و 296 بنکەی دەنگدانی نەگۆڕ و گەڕۆک کراوەتەوە بۆ دەنگدانی خەڵک.

لە کوردستان 10 فەرمانداری و 21 بەخشداری وەکوو بنکەی دەنگدان بەرپرسی پشتیوانی و ڕێنوێنی لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکەن.

ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە سەر سندوقەکانی دەنگدان

خاتەمی دەنگی دا

سەید محەمەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری دەوڵەتەکانی حەوتەم و هەشتەم بە ئامادەبوون لە حسێنییەی جەماران دەنگی خۆی خستە سندوقی دەنگدانەوە.

ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە سەر سندوقەکانی دەنگدان

ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە تاران زیادی کردووە

بەبەراورد لەگەڵ خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان 20% زیادبوونی بەشداریکردنمان بینیوە.
"عەلیرەزا فەخاری"، پارێزگاری تاران، بە پەیامنێرانی ڕایگەیاند: لە یەکەم خولەکی ئەمڕۆوە، هاوکارانمان لە قایمقامیەت هەوڵیان دا کەرەستە و پێداویستییە پێویستەکان بۆ زۆرترین ئامادەبوونی خەڵک دابین بکەن.

خولی دووەم بەشداریی زیاترە لە خولی یەکەم.

ئیلامییەکان بەشداریی زۆر بەرچاویان هەیە لە سەر سندووقەکانی دەنگدان و سەرەڕای گەرمی هەوا لەو ناوچەیە خەڵک ریزیان بەستوە بۆ دەنگدان.

ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سەکۆی نەوتی ئەبوزەڕ

ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی چینە جیاوازەکانی خەڵکی قوچان لە خوراسانی باکووری لە ناوەندەکانی دەنگدان

پێش نوێژی هەینی سنە: بەشداری زۆری خەڵک لە هەڵبژاردندا نیشانەی یەکڕیزییە.

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دەنگدەران لە بنکەکانی دەنگدان، بەشداریکردن ٤٠%ی تێپەڕاندووە.

بە وتەی پەیامنێری مێهر، بە پێی خەمڵاندنە مەیدانییەکان، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دەنگدەران لە بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری وڵات، بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا ٤٠%ی تێپەڕاندووە.

24,535,185 کەس بەشدارییان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کرد و ئەم ژمارەیەش تا کاتژمێر 20:25 ئەمشەو ئەم ژمارەیە پێوانەییە شکێندرا.

News ID 50798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha