AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٧ ٠٨:١٨

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق:

دەوڵەتی شەهید ڕەئیسی دوژمنانی ئێرانی گۆشەگیر کرد

دەوڵەتی شەهید ڕەئیسی دوژمنانی ئێرانی گۆشەگیر کرد

عادڵ عەبدولمەهدی بە ئاماژە بە سیاسەتی دراوسێیەتی دەوڵەتی سێزدەیەم و پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیاواز وتی ئێران بە ئەو سیاسەتە توانی دوژمنان گۆشەگیر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە وتنی ئەوەی کە ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران هەر ئەو جۆرە کە لەسەر بەرژەوەندی ئێران جەختی کرد، لە بیری بەرژەوەندی عێراقیش بوو و لەسەر پەرەسەندنی دوو وڵاتەکە جەختی تایبەتی هەبوو، وتی: شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیشم لە پێشەوە دەمناسی و دۆستی کۆنی من بوون.

ناوبراو کە بۆ بەشداری لە پرسەی شەهیدانی خزمەت هاتووەتە تاران، بە وتنی ئەوەی کە پێوەندی دوو وڵاتەکە و مێژووی پێوەندیان زۆر درێژە، زیادی کرد: داهاتووی ئێران و عێراقیش لێک ئاڵاوە.

عەبدولمەهدی بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیەکی بەرزی هەیە و هەمووان لەسەر ئەو بابەتە جەختیان هەیە کە ئێران هێزێکی گەورەی ناوچەییە، وتی: شۆڕشی ئیسلامی، ئێرانی گۆڕی.

ئەو بەرپرسە پێشووی عێراقە بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی ئێران لە بەرخۆدان لە ناوچەکە و کاردانەوەی تاران بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە هەشت مانگی ڕابردوو لە دژی غەززە وتی: ئیسرائیلییەکان بە هێرش بۆ سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق دەیانەویست بە شێوەی راستەوخۆ ئێران بکێشنە نێو شەڕەوە و تاران بە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق، وەڵامی ئەو پیلانەی دایەوە.

هەروەها وتیشی بە پێی هێزی بەرخۆدان ئێمە لە سەروبەندی ئازادی فەلەستین و ناوچە داگیرکراوەکانین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی لە دەوڵەتی رەئیسیدا دۆخەکە لە دژی دوژمنان گۆڕدرا دوژمنی گۆشەگیر کرد.

News ID 50356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha