بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی یەکێتی لە واشنتن لەگەڵ لە ئامۆس هۆچستاین، رێکخەری تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ژێرخانی جیهانی و ستیڤ بیتنەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووە.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی بەهێزی گازە و دەبێت مامەڵەیەکی بەرپرسیارانەی لەگەڵ بکرێت، پێویستە بە ستراتیژێکی نوێ و نیشتمانییەوە گەشە بەو کەرتە بدرێت و ببێتە مایەی بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، داهاتەکەی لەخزمەت خەڵک و ئاوەدانیی هەرێمەکەماندا بێت، ئەمەش ئەو ئامانجەیە کە ئێمە هەوڵی بەدیهێنانی دەدەین و دەمانەوێت بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی هەنگاوبنێین".
ئاماژەی بەوەشدا، هەمووان هەڵوێستی ئێمە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و گەشەکردنی دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان دەزانن، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی تریش هاوهەڵوێستن و دەیانەوێت گۆڕانکاری لەپرۆسەی حوکمڕانی بێتەئاراوە.
بافڵ تاڵەبانی وتوشیەتی "هەموو هەوڵێکیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە و نامانەوێت خواست و ئیرادەی خەڵک بۆ گۆڕانکاری بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی تایبەت.
Your Comment