بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانی یەکەم شەوی قودری ڕەمەزانی ئەمساڵدا لە کۆمەڵەی سەید زەینەب لە حارە حەریک لە بەیرووت داوای لە هەموو موسڵمانان کرد کە بەشداری بەربڵاویان لە ڕۆژی جیهانی قودس هەبێت و قودسی ئەمساڵ لە دۆخێکی تایبەت و تەواو جیاواز بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هێرشی داگیرکەران لە یەمەن، سووریا، عێراق وتی: لە ئێستادا داوای دۆعا و نزا بۆ سەرکەوتنی هێزەکانی بەرخۆدان لە بەرانبەر دوژمن، لە هەموو بەڕۆژووەکان دەکەم.
Your Comment