بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر، حاجی مامۆستا ئەحسەن میرزایی وتی: دارولتەحفیز ئیمام جەزەری لە ساڵی ٢٠١٨ بە ئامادەبوونی سێ کەس لە شاری سنە بە هاوکاری خێرخوازان دەستی بە کار کردووە و ئێستاش لە شەو و ڕۆژدا دەوروبەری ٣٠ کەسی تێدایە کە سەرقاڵن بە خوێندن و لەبەرکردنی قورئان.
ئەوەشی خستەڕوو کە دارولتەحفیز ئیمام جەزەری سنە لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا دواناوەندی وەردەگرێت بۆ فێربوون و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، تا ئێستاش ٨ تازەلاوی کوردستانی سەرکەوتوو بوون لە لەبەرکردنی تەواوی قورئانی پیرۆز لەم ناوەندەدا.
میرزایی ڕاشیگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی پێشوازی ئافرەتان لە خولەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە ناوەندی ئیمام جەزەری، بڕیارماندا بواری خولی لەبیرکردنی قورئانی پیرۆز بۆ خانمان بکەینەوە.
Your Comment