AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٧ ١٢:٤٥

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:

لایەنگرانی ئیسڕائیل ڕزگاریان نابێت و دەبێ وڵامدەر بن

لایەنگرانی ئیسڕائیل ڕزگاریان نابێت و دەبێ وڵامدەر بن

سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە کە ئیسرائیل تا ئەمڕۆ هەر جەنایەتێک کە توانیوە ئەنجامی داوە، وتی: پاڵپشتەکانی ئەو ڕژێمە تاوانەکەیان دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێنی ئێژەیی لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی داگیر کردنی فەلەستین لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە وتی: ئیسرائیل لە ساڵی 1948 ەوە تا ئەمڕۆ هەر جەنایەتێک کە توانیویە، ئەنجامی داوە، بۆچی پاڵپشتەکانی ئەو ڕژێمە نابێت ئەمڕۆ تاوان بدەن و لێپرسینەوە بکرێن.

موحسێنی ئێژەیی زیادی کرد: ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل خراپترین جەنایەت و کۆمەڵکوژییەکان دەکەن و هەر پاگەندەی ئاڵاهەڵگری مافی مرۆڤیش دەکەن.

ناوبراو وتیشی: کەمترین کارێک کە وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن ئەنجامی بدەن داخستنی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلە.

News ID 49389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha