AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٥ ١١:٢٤

حەکیم لە دیداری ئێژەیی:

پێویستمان بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق نییە

پێویستمان بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق نییە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێڕاق لە دیداری سەرۆکی دەسەلاتی دادی ئێران وێڕای ئاماژە بە پێوەندی قووڵی کۆمەڵایەتیو فەرهەنگی گەلی ئێران و عێڕاق جەختی کرد کە ڕاسپاردەی ئەمریکا لە عێڕاق کۆتایی هاتووە و ئەبێ ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵیت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەتی حیکمەی نیشتمانی عێڕاق لە دیداری غوڵام حسێن موحسێنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران جەختی کرد :چوارچێوەی هاوئاهەنگی توانی ڕۆڵی بەرچاوی لە زاڵ بوون بە سەر کێشە و قەیرانەکانی عێراق هەبێت و هەروەها لەسەر ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵای شیعە واتا ئایەتوڵڵا سیستانی و هەروەها حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەکان لە سەقامگیری و ئاسایشی عێڕاق جەختی کرد.

ناوبراو سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێڕاق جەختی کرد کە ئەو هێزانە لەسەر داوای حکومەتی عێڕاق هاتوونەتە ئەو وڵاتە و دوای شکستی داعش پیویت بە بوونی ئەوان لە عێراق نییە و ڕەوتی حیکمە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆتایی هێنان بە راسپاردەیی هێزەکانی ئەمریکا پاڵپشتی دەکات.

News ID 49080

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha