AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٤ ٠٩:٤٨

سەرلەشکەر سەلامی هەواڵی دا؛

هاویشتنی مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژ لە پاپۆڕی جەنگی سپا

هاویشتنی مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژ لە پاپۆڕی جەنگی سپا

فەرماندەی گشتی سپا وتی: کاری هاوبەشی هێزی هەوافەزا و هێزی دەریایی سپای پاسداران بە هاویشتنی مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژ لە سەر پاپۆڕێکی جەنگییەوە سەرکەوتوو بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی ڕایگەیاند: ئێمە لە بەرانبەر هەر جۆرە پیلان و هەوڵێکدا، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی گونجاو و قورس دەنوێنین و هەوڵ، هێز و ورەی ئێمە بە ئەندازەی هەر هاوپەیمانییەک لە وڵاتانی گەورە بەتواوەتی تەیار و ئامادەیە.

سەرلەشکەر سەلامی بە ئاماژە بە توانی هێزی دەریایی سپا، وتی: هێزی بەرگری و هێرشی دەریایی ئێمە بە هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە درۆن، مووشەکی کرووز و تەنانەت مووشەکی بالستیکی خاڵ پێک بە توانای کردنە ئاامنجی پاپۆڕی ڕەزمی لە دەریاوە کۆمەڵێکی پێچراو لە تواناییە بەڕۆژ و پێشکەوتوو مۆدێڕنەکان نیشان دەدات.

News ID 49066

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha