AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٤ ٠١:٥٥

جۆ بایدن:

ئەمریکا نایەوێت شەڕێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرسێنێت

ئەمریکا نایەوێت شەڕێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرسێنێت

ئەمریکا بەدوای شەڕدا ناگەڕێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە فەرمانی من، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئەو ئامانجانەی لە عێراق و سووریادا بوون کە سوپای پاسداران و هێزەکانی سەر بە ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا بەکاریان دەهێنا.

بایدن وتوویەتی: وەڵامدانەوەمان لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمریکا بەدوای شەڕدا ناگەڕێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا.

News ID 48917

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha