AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٠ ٠٨:٠٩

واڵستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند:

زانیاری نوێ لە چۆنیەتی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن

زانیاری نوێ لە چۆنیەتی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە هەمانکاتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لەسەر سنووری ئوردن، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە ئاسمانەوە بووە و ئەمە سەری لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی شێواندووە.

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"ی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وردەکاری زیاتری هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکی لەسەر سنووری ئوردن و سوریای ئاشکرا کرد.

ئەم میدیا ئەمریکییە لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی: بەرپرسانی ئەمریکی ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە سوپای ئەمریکا نەیتوانی ڕێگری لە هێرشێکی کوشندە بکات بۆ سەر هێزەکانی لە ئوردن؛ چونکە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە هەمان کاتدا کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی گەڕایەوە بۆ ناوچەکە نزیک بووەوە لە بنکەی ئاماژەپێکراو و بەرگری ئاسمانی کەوتە هەڵەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، هێشتا ئەمریکا بەڵگەی نەدۆزیوەتەوە کە ئێران دەستی لە هێرشەکە بووبێت.

News ID 48868

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha