AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٣٠ ٠٨:٤٤

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

هیچ بەڵگەیەک نییە سەبارەت بە کوژرانی منداڵێکی هۆڵەندی لە هەولێر

هیچ بەڵگەیەک نییە سەبارەت بە کوژرانی منداڵێکی هۆڵەندی لە هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەڵگەیەکمان نییه که منداڵێک له باره گای تیرۆریستی مووساد له باکووری عێراق کوژرابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان هانکە لێرۆنس سلۆت وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هانکە برونس سلۆت، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکان لەگەڵ ئێران، دیسانەوە کردەوە تیرۆریستییەی کرمانی شەرمەزار کرد.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا به ئاماژه به هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت به ئەو کارانەی له دژی تیرۆریستان له ناوچه ی کوردستانی عێراق گیراوەتەبەر، جەختی له سەر پێویستی خۆگرتن له نێوان هەڕدوولا کردەوه .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم گفتوگۆیەدا وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی خستەبەر باس.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی کردەوەی گونجاو و کاریگەر لەلایەن هۆڵەندا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ڕایگەیاند: ناوەندی پلاندانان و جێبەجێکردنی هەندێک ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە ئێران کە بووە هۆی شەهیدبوونی خەڵکی بێتاوانی ئێران، بارەگای سیخوڕی و تیرۆریستیە کە بنکەکەی لە کوردستانی عێراقە و بە شێوەیەکی ئاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی و لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و بەرگری شەرعیدا بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ تیرۆر دەکات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ڕێزگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بوونی پەیوەندی ستراتژیکی نێوان تاران و بەغدا زیادی کرد: پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وەک هێڵی سوور لە پێشینەی کارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ناکرێ پشت گوێ بخرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی لایەنی هۆڵەندیدا، ڕوونی کردەوە: بەڵگەنامەیەکمان لەبەردەستدا نییە کە منداڵێک لە بارەگای تیرۆریستی مووساد لە باکووری عێراق کوژرابێت، بەڵام ئێمە سەرنجی حکومەتی هۆڵەندا بۆ جینۆساید و کۆمەڵکوژی هەزاران ژن و منداڵی فەلەستینی لە غەززە ڕادەکێشین.

News ID 48749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha