AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١١ ١٧:٢١

دۆسیەی شەهیدی قودس (8)

ڕۆڵی شەهیدی قودس لە ئۆپراسیۆنی 7 ی ئۆکتۆبەر

 ڕۆڵی شەهیدی قودس لە ئۆپراسیۆنی 7 ی ئۆکتۆبەر

ئەمیر گونێش یاساناسی تورکیایی بە ئاماژە بە ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی زایۆنی وتی: شەهید قاسم سولەیمانی نەک هەر لە ئاستی ناوچەیی ئیسرائیلی لاواز کردەوە، بەڵکوو هەموو پیلانەکانی ئەو ڕژێمەی تێک دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەهید سولەیمانی وەکوو فەرماندەی باڵای بەرەی بەرخۆدان و نمانەی بەرەنگار بوونەوەی ستەمکاریی جیهانی دەناسرێت. ڕۆڵگێڕانی شەهید سەردار سولەیمانی لە بەرە جیاوازەکانی شەڕ دژی تیرۆریزم، ئەوانی کردبووە ناوەندی بەرەی بەرخۆدان.

شەهید سولەیمانی نەک هەر چووە یارمەتی بزووتنەوەگەلێک وەکوو حەماس، حەشدی شەعبی ، ئەنساروڵڵای یەمەن و بەتایبەتی حزبوڵڵاوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور لە هەر بەرەیەکدا بۆ خۆی لەگەڵ زایۆنیزم بە شەڕدا هات و ڕۆڵی کاریگەری لە گەشەی ئاسایش، دادپەروەری و ئاشتی ناوچەیی و جیهانی هەبوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لە چوارەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو دوو کەسایەتییە گەورە، لەگەڵ ئەمین گونش یاساناسی تورکیایی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دێت:

ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە زیندوو ڕاگرتنی پرسی فەلەستین چۆن لێکدەدەنەوە؟

لە سەردەمی داگیرکرانی فەلەستینەوە لەلایەن بریتانیاوە، موسڵمانان لە شەڕی سیاسییەوە بگرە تا بەرەنگار بوونەوەی چەکداری بۆ ئازادی و زیندوو هێشتنەوە ئامانجەکانی فەلەستین هەوڵیان داوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم هەنگاوی لە ئەو بارەوە هەڵێناوە. بە سەرهەڵدانی ئیمام خومەینی، ئیسلام لە ئێران بووە حکومەت. یەکەم هەنگاوی ئیمام خومەینی ئەوە بوو کە ئیسرائیل وەکوو وڵات بە فەرمی نەناسێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕزگار کردنەوەی قودس، هێزی سەربازی تایبەتی پێک هێنا. هێزی قودسی سوپا بۆ قسە کردن لەگەڵ ئیسرائیل بە زمانی خۆی بوو بە فەرماندەیی شەهید قاسم سولەیمانی.

ئەو شەهیدە ئازیزە لەگەڵ گرووپەکانی بەرخۆدان بەتایبەتی حەماس و جەهادی ئیسلامی کە لە ڕاستیدا خەریکی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلن ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد. هیچکەس نکۆڵی لە هەوڵی شەهیدی قودس لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ناکات. ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان باس لە ئەو تونێلانە دەکرێت کە شەهید قاسم سولەیمانی دەیویست چێیان بکات و مووشەکگەلێک کە لە چێ کردنیاندا پێشنەگ بوو.

هەوڵەکانی شەهید سولەیمانی نەک هەر فەلەستین، بەڵکوو لە هەموو بەرەکانی بەرخۆدان لە بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل دیارە.

بۆچی شەهید سولەیمانی بە شەهیدی قودس دەناسرێت؟

شەهید سولەیمانی لە کاتی جێبەجێ کردنی ئەرک وەکوو فەرماندەی سپای قودس شەهید بوو. ئەگەر ئەو وەکوو شەهیدی قودس نەناسرێت ئەی کێ ئەبێ بناسرێت؟ کەسانێک کە شەهیدیان کرد باش دەیانزانی کە ئەو بە ئازادی قودس قانع نابێت. ئەوان نەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو هێزە ئیمپریالیستییەکان بەتایبەتی ئەمریکا دەهاتە ئەژمار. کەواتە شیاوە کە کە بەس ئەو بە شەهیدی قودس بناسێین.

بۆ ڕزگار کردنی جوگرافیای ئیسلامی لە داگیرکاری، ئەبێ سەرەتا قودس ئازاد بکرێت. هەر بۆیە شەهید سولەیمانی بەردەوام هەوڵی دەدا تا ڕێگای قودس کراوە بێت و لە ڕێگای عێڕاق، سووریا و لوبنانەوە یارمەتی غەززەی دەدا. شەهید سولەیمانی هەم دیپلۆمات بوو، هەم ژنراڵ و هەم سەربازێکی ئاسایی بوو. شەهیدی قودس دەیزانی کە هێرشبەری راستەقینە ئەمریکایە، هەر بۆیە ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەمریکا دەکرد.

ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە لاواز کردنەوەی ئاستی ناوچەیی ئیسرائیل چۆن لێکدەدەنەوە؟

شەهید سولەیمانی نەک هەر ئاستی ناوچەیی ئیسرائیلی لاواز کردەوە، بەڵکوو هەموو پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیی تێک دا. ئیسرائیل لە ساڵی 1948 ەوە تا 1980 فەلەستینییەکانی ناچار بە کۆچ کردنی کردووە و سەدان هەزار کەسی ئاوارە کردووە.ئیسرائیل ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیی لە نزیک بە سەدا 5 ەوە بۆ سەدا 95 زیاد کرد و چاوی بڕیە سەر خاکی لوبنانیش. باشووری لوبنانی داگیر کرد و هاتە بەیرووت. ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو ئامانجی خۆی واتا خاکی بەڵێندراو دەچووە پێشەوە. بۆ داگیر کردنی بەیرووت، دیمەشق و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە ئەو ناوچەگەلە بەدوای ئاژاوەنانەوە بوو و لە ناوخۆوە دەبووە هۆی لاواز کردنەوەی خۆی.

لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل سەرقاڵی ئاوەها پیلانگەلێک بوو، ئێرانیش لە ناوخۆوە خەریکی شەڕ لەگەڵ موجاهدین و لە دەرەوە شەڕ لەگەڵ سەددام بوو. حکومەت ئیسلامی تەنانەت لە ئەو دۆخەشدا بیری لە مزگەوتی ئەقسا نەبڕی و بۆ شکستی ئیسرائیل پلانی دەڕشت. ئۆپراسیۆنی خۆکوژی شەهید ئەحمەد قەسیر لە 11 ی نۆڤەمبەری 1983 ئیسرائیل، ئەمریکا و فەڕەنسای شۆک کرد. ئەمریکا و فەڕەنسا خێرا لوبنانیان بەجێهێشت و ئیسرائیل ناچار بوو لە لوبنان بچێتە دەرەوە. ئەرتەشی ئیسرائیل لە شەڕی ژووییەی 2006 کە شەهید قاسم سولەیمانی بۆ خۆی بەشداری هەبوو، ، هەژمۆنی خۆی کە وادیار بوو شکست ناهێنێت، لە دەست دا. لە دوای ئەو شەڕەوە، بەرنامە گەشەییەکانی ئیسرائیل جێگای خۆیان دایە پارێزەری لە ناوچە داگیرکراوەکان. بەڵام گەردەلوولی ئەقسا نیشانی دا ئیسرائیل لە ناو دەچێت و سپای قودس لە ئامانجی کۆتایی خۆی نزیک بووەتەوە.

News ID 48514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha