AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١١ ١٥:١٦

دۆسیەی شەهیدی قودس (7)

ئازادی فەلەستین، ئەندێشەی شەهید سولەیمانی

ئازادی فەلەستین،  ئەندێشەی شەهید سولەیمانی

شەهید سولەیمانی لە وەڵامی ئەبوو خالید فەرماندەی قەسام نووسی: بەرگری لە فەلەستین هۆی شەرەف و سەربەرزییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەرگری لە فەلەستین دەبێتە هۆی سەربەرزی و شەرەف. ئەو ڕستە بەشێک لە وەڵامی شەهید سولەیمانی بۆ نامەی ئەبووخالید فەرماندەی گرووپەکانی عێزەددین قەسام لە بەهاری 1398ی هەتاوی بوو. لە ئەندێشەی فەرماندەی پێشووی سپای قودس پرسی پاڵپشتی لە گرووپە فەلەستینییەکان تەنیا لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران نەبوو، بەڵکوو وەکوو ئەرکێکی ئایینی چاوی لێ دەکرا. لە کۆمەڵەی هزری حاجی قاسم هەموو گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا تەنیا یەک ئامانجی هەبوو و ئەویش فەلەستینی داگیرکراو بوو. ئەگەر ئێران بۆ دوور کردنەوەی ئاژاوەی تیرۆریزمی سەلەفی-تەکفیری وەڵامی داواکاریی بەغدای داوەیە بە ئامانجی شکستی پڕۆژەی شەڕی ئایینی و ڕێگری لە فرامۆشی پرسی فەلەستین لە نێوان موسڵمانان بوو. بەم پێیە زۆربەی شرۆڤەکاران و ستراتیژیستە سەربازییەکان هۆکاری سەرەکی ئەندێشەی سیاسی و قوتابخانەی بیر و بڕوای حاجی قاسمی ئازادی فەلەستین لە چنگی ئیسرائیل دەزانن.

فەلەستین؛ دڵی سیاسەتی ناوچەیی ئێران

دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و عێراق، زۆربەی فەرماندە سەربازییەکان لە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە نێوان تاران-واشنتۆن باسیان دەکرد. جۆرج بووش ، تارانی بە بەشێک لە ئاژاوەکان ناو بردبوو و هەوڵی دەدا تا ئێران وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی جیهان بناسێنێت. لە ئەو سەردەمەدا یەکێک لە داهێنانەکانی حاجی قاسم سولەیمانی و هاوسەنگەرەکانی بەکارهێنانی دەفرایەتی موسڵمانانی ناوچەکە بۆ پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدان لە بەرانبەر هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو. لە ئەو ستراتیژییە، فەلەستین سەری پێکانی بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری ڕۆژاوا لە ناوچەی شامات جێی گرتبوو.

بە پێی وتەی هێزەکانی سەر بە حەماس و جەهادی ئیسلامی؛ حاجی قاسم چەندین و چەند جار لە شەڕی هێزەکانی بەرخۆدان و ئیسرائیل ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ شەڕەکەی چاوەدێری یان ڕاوێژکاریی دەکرد. بۆ نموونە ئەحمەد عەبدولهادی ئەندامی نووسینگەی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین لە لوبنان لە سەفەرە بەردەوامەکانی شەهید سولەیمانی بۆ کەرتی غەززە هەواڵی دەدا. ئەو فەرماندە بەناوبانگە ئێرانییە لە پێکهاتەی بەرگری غەززەش ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو. ئەگەر ئێستا ئیسرائیل لە غەززە شکستی هێناوە، ئەوا ئەنجامی هزر و ستراتیژی بەرگری ئەو شەهیدە بۆ پاراستنی فەلەستین لە بەرانبەر دوژمن بووە.

پڕچەک کردنی بەرخۆدانی غەززە

دوای ڕاگەیاندنی بوونی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە، زایۆنیستەکان بەردەوام سەرکەوتووی شەڕی کلاسیک لە بەرانبەر ئەرتەشە عەرەبییکانەوە بوون. بەڵام دوای کشانەوەی شارۆن لە کەرتی غەززە لە ساڵی 2005 و کۆنترۆڵی لەلایەن حەماس و جەهادی ئیسلامییەوە، هاوکێشە سەربازی - ئەمنییەکان لە بەرژەوەندی بەرەی بەرخۆدان گۆڕانی بەسەردا هات. ڕێبەری ئێران سەبارەت بە ڕۆڵی ئەو شەهیدە پایەبەرزە لە پڕچەک کردنی گرووپە فەلەستینییەکان وتیان: ئەو پیاوە دەستی فەلەستینییەکانی پڕ کرد. بە شێوەیەک بەهێزیانی کردەوە کە شوێنێکی بچووک وەکوو کەرتی غەززە بەڵایەکی بە سەر ئیسرائیلییەکاندا هێنا کە لە 48 کاتژمێردا دێن و دەڵێن ئاگربڕ ڕابگەیێنن، ئەوە حاجی قاسم بوو کە ئاوای کرد.

تەیار کردنی هێزەکانی حەماس بە درۆنی هێرشبەری شەهاب

لە دوو دەیەی دواییدا یەکێک لە گرینگترین فاکتەرەکانی هێزی بەرخۆدان، پڕچەک کردنی گرووپە فەلەستینییەکان بە جۆەرکانی چەک لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی بووە. لە شەڕی گەردەلوولی ئەقسا گرووپەکانی بەرخۆدان لە 80 ڕۆژدا زیاتر لە 4 هەزار مووشەکیان بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هاویشت. ئێستا حەماس و جەهادی ئیسلامی بە درۆنی کلاسی قاسف، ئەبابیل و شەهاب تەیارن.لە ساڵی 2018 ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری جەهادی ئیسلامی لە سەفەر بۆ تاران ڕایگەیاند کە لە ژیر چاوەدێری و ڕێنوێنی شەهید سولەیمانی ، هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ وەبەرهێنان و مۆنتاژی جۆرەکانی مووشەک پەروەردە کراون.

News ID 48507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha