AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٥ ١٨:٥٢

هاوپەیوەند بە شەهید کردنی سەردار مووسەوی

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بە شەهیدبوونی سەردار سەید ڕەزی مووسەوی ڕایگەیاند: خوێنی ئەو شەهیدانە لە ناوچوونی ئیسرائیلی خێراتر کردۆتەوە و بێ گومان تاوانەکانیان بێ وەڵام نامێنێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە بۆنەی شەهید بوونی سەید ڕەزی مووسەوی، سەرەخۆشی خۆی دەربڕی.

سەرلەشکەر باقری ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت بۆ خۆڕزگار کردن لەم زەلکاوەی دوای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا تێکەوتووە، شەڕەکە لە ناوچەکە بەربڵاوتر بکات و هاوپەیمانەکانی پەلکێشی شەڕ بکات بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.

ڕاشیگەیاند: بەهای خوێنی ئەم شەهیدانە، سڕانەوەی ئیسڕائیل، ئەم پەڵە چڵکنەی لە جیهانی ئیسلام خێراتر دەکاتەوە و بێ گومان تاوانەکانیان بێ وڵام نابێت

News ID 48468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha