AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢ ٢٣:٥٧

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئێران هیچ گرووپێکی نیابی لە ناوچەکە نییە

ئێران هیچ گرووپێکی نیابی لە ناوچەکە نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی کە ٧ی ئۆکتۆبەر ڕوویدا کارێکی شانازیی بەرخۆدان و حەماس بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، لە کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تاران سەبارەت بە فەلەستین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەران و بەرپرسانی حکومەتەکانی ٦٠ وڵات بەڕێوەچوو، کە ئەوە نیشان دەدات کە پرسی فەلەستین پرسێکی جیهانییە.

سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ ئێران لە باب ئەلمەنداب، وتی: ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات، بەڵام خۆی لە لایەکی شەڕەکە و لە پشتی ڕژێمی ئیسرائیلە. ئەگەر ئێران تۆمەتبار بکرێت، ئەمریکا تۆمەتبار نییە، بەڵکوو تاوانبارە و پێویستە لە دادگای جەنگدا سزا بدرێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە هاوپەیمانی ئەمریکی لە دەریای سوور وتی: ئەو کارەی کە یەمەنییەکان ئەنجامی دەدەن، ئیمکاناتی پێشکەوتوو و بەهێزیان هەیە و ئەمە بڕیارێکی تەواو یەمەنییە بۆ بەرگریکردن لە غەززە و تۆمەتی ئەمریکا بۆ ئێران بێ بنەمایە.

جەختیشی کرد: نابێ ئەو کارانەی کە کەسانی دیکە ئەنجامی دەدەن بۆ ئێران بگەڕێندرێتەوە. ئێمە هیچ گروپێکمان نییە لە ناوچەکەدا کە سەر بە ئێمە بێت و نوێنەرایەتیمان بکات.

News ID 48436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha